شەوی سێشەممە، لە سنوری ئیدارەی
گەرمیان ڕووداوێکی نەخوازراو لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی
بێفڕۆکەوان (درۆن) ڕوویدا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر کێڵگە
نەوتییەکانی گوندی "حەسیرا" لە ناحیەی سەرقەڵا سووڕاوەتەوە، ئەمەش وای
لە هێزەکانی پۆلیس کردووە بۆ بەرپەرچدانەوە تەقەی لێ بکەن
لە ئەنجامی ئەو
تەقەکردنەدا، بە هەڵە فیشەک بەر کارمەندێکی پۆلیس کەوتووە و بریندار بووە، بەپێی زانیارییەکان برینەکەی سووکە.
سەبارەت بە زیانەکان : هیچ زیانێکی ماددی یان گیانی بەر بنکە و کێڵگە نەوتییەکان نەکەوتووە
132 جار خوێندراوەتەوە