‌غازی ماڵان دەبێت بە کارتی ئەلکترۆنی

KNN : Kurdish News Network
01:08 - 11/03/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند مانگانە بە کارتی ئەلکترۆنی  دوو بوتڵ گازی ماڵان  بە 8500 دینار دەدرێتە هاوڵاتیان

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەت دەڵێت بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی ماڵان بۆ ماوەی مانگێک دابەشکردنی غاز لە ڕێگای بریکارەکانمانەوە دەبیتە ئەلکترۆنی بۆ هەر ماڵێک دوو بتڵ غاز بە نرخی 8500 دینار دابەش دەکەین

پرۆسەکە لەمڕۆوە لە پاریزگای هەولێر دەستی پێ کردوەو غازی ماڵان بەنرخی فەرمی 8500 هەشت هەزارو پێنج سەد دینار دەفڕۆشرێتە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی

 لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر. 


31 جار خوێندراوەتەوە