یاریزانە خانمەکانی ئێران مافی مانەوەیان وەرگرت

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 10/03/2026
وەرزش
+
-

چیرۆکی ئەو پێنچ کچە یاریزانەی هەڵبژاردەی ئێران کە دۆناڵد ترامپ داوای مافی مانەوەی کرد بۆیان لە وڵاتی ئوستورالیا


 دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئێران بەژداربوون لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیای 2026 بۆ کچان کە لە ئوستورالیا بەڕێوەچوو
لە کاتی بەڕێوەچونی یارییەکانی ئێراندا  و کاتی وتنی سرودی نیشتیمانی ئێران بەشێک لە یاریزانەکان ئامادە نەبوون سروودی نیشتیمانی بڵێنەوە و بێدەنگ ڕەواستابوون

ئەو یاریزانەنە بریتیبون لە
زەهرا قەنبەری (کاپتنی تیپەکە) ، فاتیمە پەسەندیدە  ، زەهرا سەربالی ، عاتیفە ڕەمەزانزادە ، مونا حەموودی

ئەم ڕووداوە لە بارودۆخێکی سیاسی زۆر ئاڵۆزدا ڕوویدا و لە میدیا ئێرانیەکاندا دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا 
 میدیاکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران و هەندێک بەرپرس تۆمەتی "ناپاکییان" دایە پاڵ ئەم کچانە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە یارییەکاندا بە شێوەی جیاواز ناڕەزایەتییان دەربڕی (وەک بێدەنگ بوون لە کاتی سروودی نیشتمانی).

 دوای ئەوەی تیمەکە دوا یاری خۆی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر فلیپین دۆڕاند و لە پاڵەوانێتییەکە چوونە دەرەوە،
 
 ئەم پێنج کچە یاریزانە لە هۆتێلەکەیان بە نهێنی جیا بوونەوە و پەنایان بۆ پۆلیسی فیدراڵی ئوستورالیا برد

یاریزانەکان ترسی ئەوەیان هەبوو کە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئێران، ڕووبەڕووی سزای قورس و زیندان ببنەوە بەهۆی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان ، بەم هۆکارە لەی پۆلیسی ئوستورالیا  داوای مافی مانەوەیان لەو وڵاتە کرد 

 

ڕووداوەکە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو تەنانەت دۆناڵد ترەمپ (سەرۆکی ئەمریکا) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا کرد کە مافی مانەوەیان پێ بدات چونکە ژیانیان لە مەترسیدایە.

لە ئەنجامدا  ڕۆژی 10ی 2ی 2026 ، حکومەتی ئوستورالیا بە فەرمی ڕایگەیاند کە مافی مانەوە بە ئەو 5 کچە یاریزانە دراوەو دەتوانن لە وڵاتەکەیان بمێننەوە و ، پۆلیسی ئوسترالیا کچەکانی گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو

سەبارەت بە داهاتوویان ئەم 5 یاریزانە دەرگای بەختیان کرایەوەو یانەی وەرزشی ( بریسبین ڕۆری ) ئوستورالی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە یاریزانەکان وەربگرێت بۆ ئەوەی لە خولی ئوستورالی بەردەوام بن لە یاریکردن.

2195 جار خوێندراوەتەوە