سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم

KNN : Kurdish News Network
12:32 - 07/03/2026
جیهان
+
-

سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم، لەبارەی هاوکاریکردنی هێزە بەرهەڵستکارەکانی تاران لە جێگیربوونیان لەسەر سنوور.

 

لە نوێترین راگەیەندراویدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران باسی لەوەکردووە: جموجۆڵی دوژمنان و هێزە بەرهەڵستکارەکان لە پارێزگای کوردستانمان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە و رێگە بە هیچ جۆرە مەترسییەک نادەین.
راشیگەیاندووە: سنوورەکانی باکوور و باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان بە تەواوەتی توندوتۆڵن و هێزەکانیان لەو پەڕی ئامادەباشیدان.

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا سوپای پاسداران هۆشداری توندی داوەتە حکومەتی هەرێم و رایگەیاندووە: "کە هەر چەشنە هاوکاری و ئاسانکارییەکیان بە ئاراستەی بڵاوکردنەوەی هێزە بەرهەڵستکارەکان لەسەر سنوور، رووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی توند دەبێتەوە.

 

پێشتریش پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران بڵاویکردبووەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەی مووشەکی سوپاکەیان 3 خاڵی هێزە بەرهەڵستکارەکانی لەناو خاکی هەرێم کردووەتە ئامانج.

258 جار خوێندراوەتەوە