ئێران بە مووشەک و درۆن کەمپی ئازادی لە کۆیە بۆردومان کرد
تاریق حەیدەری، قایقمامی کۆیە ڕایگەیاندوە ئەمڕۆ هەینی لە بەرەبەیانەوە لە سنوری قەزای
کۆیە بە دیاریکراوی کەمپەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆردومان دەکرێن
بە پێی زانیارییەکان بۆردومانەکان لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە بووە و پێنچ جار کەمپی ئازادی و
بارەگاکانی دیموکرات بۆردومان کراون
سەبارەت بە
زیانەکانی بۆردومانەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیانەکان ئاشکرا نەکراون
کەمپی
ئازادی تایبەتە بە کەسوکار و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، لە
یەکەم ڕۆژی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێرانەوە چەندین جار بارەگای حیزبەکانی
ڕؤژهەڵات بۆردومان کراون
192 جار خوێندراوەتەوە