ئەڵمانیا بۆ هاووڵاتییانی: سەردانی تورکیا مەکەن و ئازادیی ڕادەربڕین لەوێ نییە

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 16/02/2026
جیهان
+
-

ئەڵمانیا هۆشداریی  دەداتە هاووڵاتییان و داوایان لێدەکات سەردانی تورکیا نەکەن هۆکارەکەشی بۆ ئاساییشی تورکیا دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت تورکیا بە بیانوی چەواشەکاریی هاووڵاتییان دەستگیردەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی نزیکییان لە سنورەکانی عیراق، سوریا و ئێران، باشترە گەشتیارانی ئەڵمانی سەردانی هەریەک لە شرنەخ، مێردین، جولەمێرگ، ڕوها و نەکەن، هاوکات هۆشداریشی داوە لەوەی کە بەهۆی یاساکانی تورکیا بۆ "بەرەنگاربونەوەی زانیاریی چەواشەکار"، ئەگەری دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لە گەشتکردن هەیە بەهۆی دەربڕینی بیروڕا یان بڵاوکراوەکانی ناو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە ڕەنگە هەندێک دەربڕین لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕیندا بن، بەڵام لە تورکیا وەک تاوان هەژمار بکرێن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی کراوە لە بڵاوکراوەکانی فەیسبووک و پلاتفۆرمەکانی دیکەدا وریابن.

 

بەشێکی تری هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پەیوەستە بە فێڵکردن لە ئاڵوگۆڕی دراودا، بەتایبەت بڵاوبونەوەی دراوی ساختەی 50 و 100 دۆلاری، داواش لە گەشتیاران کراوە بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنی بکەن و رێنماییە رەسمییەکان جێبەجێ بکەن.

316 جار خوێندراوەتەوە