بە ڕێوبەرایەتی
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند کارەبای چەند شوێنێکیان بڕیوە کە هەندێکیان بە هۆی
قەرزەوە کارەباکانیان بڕدراوە
هەواڵ: KNN
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی
کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاویان کردوەتەوە کە هەڵمەتێکی فراوانیان لە چەند ناوچەیەکی شارەکە ئەنجامدا وەو کارەبای چەند شوێنێکیان بڕیوە
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەیان هەڵمەتەکە
ناو بازاڕی شاری سلێمانی، گەڕەکی سابونکەران و گەڕەکی کازیوەی گرتووەتەوە. تێیدا
ژمارەیەک شوێن بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری کارەبا و ئەنجامدانی سەرپێچی، کارەباکانیان
بڕدراوە و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان غەرامە کراون.
هەر لەو هەڵمەتەدا، تیمەکانی
کارەبا کارەبای چەند شوێنێکی تریان بڕیوە کە خاوەنەکانیان قەرزی کۆن و کەڵەکەبووی
کارەبایان لەسەر بووە و لە کاتی دیاریکراودا نەیاندابووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی
کارەبای سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەم بەدواداچوونانە بەردەوام دەبن بە مەبەستی
پاراستنی سامانی گشتی و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا، داواش لە هاوبەشانی
کارەبا دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن و دوور بکەونەوە لە دەستکاریکردنی پێوەرەکان
بۆ ئەوەی دووچاری سزای دارایی و یاسایی نەبنەوە
1304 جار خوێندراوەتەوە