کەشی زستانە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 16/02/2026
کوردستان
+
-

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و کەشناسێک دەڵێت کەشی زستانە ڕوو دەکاتەوە هەرێمی کوردستان.


هەواڵ:KNNC

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە کاتەکانی ئێوارە تاکو کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نمەباران لەگەل بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات دەبارێت.

لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەم ڕۆژانە 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە و ئەم هەفتەیە بە کەمێک بارانەوە تا دەوروبەری هەفتەیەکی دیکە بەمجۆرە دەمینێتەوە
لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەو نزیک کۆتایی مانگ پێشبینی دەکرێت نزمە پەستانێکی جەمسەری فراوان بەتەوژمەبایەکی زۆر ساردەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و سەرئەنجام شەپۆلی تری فراوانی بەفروباران و سەرما و سۆڵەی توندی زستانەی بەدوادا دێت.

ئەو کەشناسە وتیشی، ئەوانەی گەشت و ئیشوکاری دەرەوەیان هەیە ئەم ڕۆژانە هەوڵبدەن بیکەن چونکە ئەم چەند ڕۆژە لەبارترین کەشی هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانیش بەرزترین پلەکانی گەرما پێش بەرزبوونەوەکە لەنێوان 11 بۆ 22 پلەی سیلیزیدا دەبێت...

947 جار خوێندراوەتەوە