پەرلەمانتارێکی عێراق بە
توندی وەڵامی هاکان فیدان دەداتەوە و دەڵێت هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین و تۆ نازانیت مێژوو و جوگرافیا چییە.
هەواڵ:KNNC
حەبیب حەلاوی پەرلەمانتاری
فراکسیۆنی سادقوون، وەڵامی لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە
و جەختی کردەوە کە عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و زمانی هەڕەشە و گوڕەشە لە
کەس قبوڵ ناکات.
ئەو پەرلەمانتارە، لە
بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە: ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەو زمانە هەڕەشەئامێزەی
بەرامبەر عێراق بەکاری هێناوە، جارێکی دیکە ئەو ئەقڵییەتە خۆبەزلزانە دەردەخات کە
نە وانەی لە مێژوو و نە لە ڕاستییە جوگرافییەکان وەرگرتووە و نازانیت مێژوو و جوگرافیا چییە.
لە بەشێکی قسەکانیدا
ئاماژەی بەوەکردوە، عێراق وانە لە کەس وەرناگرێت و بە ئەقڵییەتی سەرپەرشتیار بەڕێوە
ناچێت بەڵکو خۆی خاوەنی خۆیەتی.
قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە
دوای ئەوە دێت کە هاکان فیدان ڕایگەیاند: لەدەوای کۆاتییهاتنی ئەرکەکانیان لە
سوریا دەستیان بەتاڵ دەبێت بۆ عێراق و نۆرەی عێراقە...
2802 جار خوێندراوەتەوە