وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا دەڵێت سیاسەتی ئەمەریکا ترەمپ و ئەمەریکا پێشوو جیاوازە و ڕێگە نادەن
لەژێر ناوی یاسا نێودەوڵەتییەکان هیچ کەسێک هەڕەشە لە ئاساییس ئەمەریکا بکات.
هەواڵ:KNNC
مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە
لوتەی میونشن ڕایگەیاند: چارەنوسی ئەمەریکا و ئەوروپا پێکەوە بەستراوە و
ئەوروپایەکی بەهێزیان دەوێت پێچەوانەی ئەوانەی پێیان وایە شارستانیەتی وڵاتانی
ڕۆژئاوا کۆتایی دێت ئەمەریکا پشتیوانی ئەوروپایە و ناهێڵێت ئەو شارستانییەتە
کۆتایی بێت، چونکە ئەمەریکا بەرژوەندی لە لاوازبوونی ئەوروپادا نییە و دەبێت
وڵاتانی ڕۆژئاوا میراتی ساڵانی پێشوویان بپارێزن.
وتیشی، ئەمەریکای ئێستا ئەوەی ڕابردوو نییە وبە
سیاسەتی ڕابردوو بەردەوام نابن، سیاسەتی سەردەمی ترەمپ جیاوازە و زۆر شتی
چارەسەرکردوە، نەتەوەیەکگرتوەکان نەیانتوانی چارەسەری
پرسەکانی غەززە و ئۆکراین ڤەنزوێلا بکەن و ئەمەریکا هەنگاوی باشی چارەسەری ناوە لە
سایەی ترەمپەوە، ئاگربەست لە غەززە کراو و کێشەی ڤەنزوێلاش کۆتایی هات و ڕوسیاش
بەڵێنی کۆتاییهێنانی بەشەڕی داوە و ئەگەرچی نازانن مۆسکۆ تا چەند پابەندی قسەکانی
دەبێت.
لەبارەی بابەتی ئێرانیشەوە
مارکۆ ڕۆبیۆ وتی، تێکشکاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستی بە بەشداریی
ئەمەریکا هەبووە و ڕێگەش نادەن هیچ کەس و لایەنێک لەژێر ناوی یاسا نێودەوڵەتییەکان
هەڕەشە لە ئاساییشی ئەمەریکا بکات...
35 جار خوێندراوەتەوە