وەزیری دەرەوەی چین
دەڵێت نابێت شەڕی ئێران و ئەمەریکا هەڵبگیرسێت و دەبێت شەڕی ئۆکراینیش بوەستێت.
هەواڵ:KNNC
وانگ یی وەزیری
دەرەوەی چین لە میانی بەشدارییکردنی لە لوتکەی میونشن ڕایگەیاند: کە چین لەگەڵ
ئاشتییدایە و دەبێت هەموو لایەکیش هەوڵی دورکەوتنەوە لە جەنگ و بەرقەراریی ئاشتیی
بدەن، چونکە چارەنوسی هەموو جیهان پیکەو گرێدراوە.
وتیشی، کە نابێت شەڕی
نێوان ئێران و ئەمەریکا هەڵبگرسێت و دەبێت ڕێگری بکرێت لە جەنگێکی لەو شێوەیە، لەگەڵ
ئەوەشدا دەبێت شەڕی ئۆکراین بوەستێت.
لەبارەی ڤەنزوێلاشەوە
وتی، کە سەروەریی ڤەنزوێلا پێشلکراوە و ئەوەی ڕوویدا پێشێلکردنی یاسا
نێودەوڵەتییەکانبوو.
لە بەشێکی قسەکانیدا
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین وتی کە نابێت لە جیهاندا تەنها قسەی یەک لایەن بخوات و
دەبێت سەروەریی و بڕیاردان هەمەلایەنە بێت...
36 جار خوێندراوەتەوە