باراک ئۆباما لە وەڵامی سوکایەتییەکەی ترەمپ: میدیا و وتاری سیاسیی بوونەتە گاڵتەجاڕیی

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 15/02/2026
جیهان
+
-

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، لەدوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە هاتەدەنگ و دەڵێت، میدیا بوەتە مەیدانی گاڵتەجاڕیی و وتاری سیاسییش گۆڕاوە بە خراپ.

هەواڵ:KNNC


لەدوای ئەو سوکایەتییەی ترەمپ بە هەردوو ئۆباما هاوسەرەکەی کرد، باراک ئۆباما لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: زۆرینەی گەلی ئەمەریکا ئەم جۆرە ڕەفتارانە بەنیگەرانی دەبینن و سۆشیال میدیا و شاشەی تەلەفزیۆنەکان بوونەتە مەیدانی گاڵتەجاڕی تێیدا بەهاکانی ڕەوشت، سەلیقەی گشتیی و بەرپرسیارێتی سیاسی بەرەو داڕمان دەچن.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی بیست، ئۆباما دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ ڕەخنەگرتن لەو داڕمانەی لەوتاری سیاسی ئەمریکادا هەیە، ئەو بە توندی هێرشی کردە سەر ئەو سیاسەتمەدارانەی پەرە بەوتەی توندوتیژ و دور لەبەها کۆمەڵایەتییەکان دەدەن.

هاوكات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای چەند چركەیەك لەبڵاوبونەوەی ڤیدیۆكە داوای كردوە بسرێتەوەو دواتریش ڕەتیکردەوە داوای لێبوردن بکات و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"هیچ هەڵەیەکم نەکردوە، ڕاستە ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە ڕەگەزپەرستانەیە، بەڵام بێ دیراسەكردن بڵاوكراوەتەوە".

ڤیدیۆیەكە لەلایەن ستافەكەی ترەمپەوە دروست كراوەو دیمەنەكانی بەگشتی سوکایەتیپێکردنە، چەندین تۆمەتی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی 2020 لەخۆگرتبوو، تێیدا ئۆباما بەدەستکاری سیستەمی دەنگدان تۆمەتبار کرابوو بەدەستکاریکردنی ئەنجامەکان بۆ بەرژەوەندی دیموکراتەکان،لەکۆتایی ڤیدیۆکەدا، بۆ ماوەی یەک چرکە دەموچاوی باراک و میشێل ئۆباما وەک مەیمون دەرکەوت...

394 جار خوێندراوەتەوە