به‌هۆی هه‌بوونی گۆشتی سه‌رچاوه نادیار،
قائیمقامییه‌تی سلێمانی كولێره به‌قیمه‌ی (میری سۆران) له گه‌ڕه‌كی ئاشتیی داخست.
هەواڵ:KNNC
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،
راپۆرتی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئاشكرایكردوه، له كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی (50) كیلۆگرام
قیمه‌ی به‌ستوی سه‌رچاوه نادیاردا گیراوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌كارهێنانی
قیمه‌ی به‌ستو له كولێره به‌قیمه‌كانیدا.
یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی
كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران، فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی به‌نرخی به‌كارهێنانی
گۆشتی فرێش، ئه‌وه‌ش فێڵكردنه له كڕیاره‌كانی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه،
بۆیه یاسا سزای بۆ سه‌رپێچیكاران داناوه.
رونیكردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها
لیژنه‌كه (12) كیلۆگرام پیازی كۆنی له كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆراندا له‌ناوبردوه،
بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی
رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه...
1689 جار خوێندراوەتەوە