لەمڕۆوە دابەشکردنی نەوتە 30 هەزارییەکەی عێراق
لە خورماڵ دەستپێدەکات و بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی ناوچەکەش ڕوونکردنەوەی بۆ هاووڵاتییان
هەیە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی خورماڵ ڕایگەیاند، کە لە
ئەمڕۆوە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی حکومەتی عێراق دەستپێدەکات کە 100 لیتر بە 31
هەزار دینارە و بە کارتی زیرەک دابەش دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی
خورماڵ، پڕۆسەی دابەشکردنەکە لەمڕۆوە دەستپێدەکات، پڕۆسەکە لە قۆناغی یەکەمدا گوندەکانی
سنوورەکە دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان
کە لە ماوەیەکی کەمدا سەرجەم خێزانەکان سوودمەند دەبن.
بڕی ئەو نەوتەی دابەش دەکرێت بریتییە لە 100 لیتر،
لە بەرامبەر بڕی 31 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و بە کارتی زیرەکی نەوت
دابەش دەکرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی خورماڵ داوا لە
هاووڵاتییان دەکات بۆ ئەوەی پڕۆسەی دابەشکردنەکە بە شێوەیەکی شارستانی و خێرا بەڕێوەبچێت،
پێشوەختە بەرمیلەکانیان لە کۆڵانەکاندا ئامادە بکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی تیمی
دابەشکردنی بن.
2684 جار خوێندراوەتەوە