تورکیا لە ئەوروپا
توڕەیە و دەڵێت لەجێگەی بریارنامەی هەڵە گوێ لە خواستی گەلی سوریا بگرن و دەست وەرمەدەنە
کاروباری تورکیا و ناوچەکانی دیکە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بڕیارنامەکەی ئەوروپا سەبارەت بە دۆخی باکوری ڕۆژهەڵاتی
سوریا ڕۆڵی تورکیا لە بوژانەوە و سەقامگیری ئەو وڵاتەدا پشتگوێ دەخات و ڕایگەیاندوە،
ئامۆژگاری پەرلەمانی ئەوروپا دەکەن کە زیاتر هەوڵی تێگەیشتن لە ڕاستیی سەر زەوی و
خواستەکانی سوریا و گەلی سوریا بدات و گوێ بەوەبدەن، لەبری ئەوەی بڕیارنامەی هەڵە پەسەند
بکەن.
لەبارەی دەرکردنی ڕۆژنامەوانانی
بیانی و پێشێلی مافی مەدەنی لە تورکیا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە تۆمەتەکان
بێبنەمان و هیچ دامەزراوەیەکی بیانی و بە پەرلەمانی ئەوروپاشەوە مافی ئەوەی نییە دەستوەردان
بکات لەو ڕێوشوێنە دادوەرییانەی کە لە وڵاتەکەدا بەڕێوەدەچن.
پەرلەمانی ئەوروپا پێشوازی
لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و حکومەتی سوریا کردبوو
و پشتیوانی بەهێزی خۆی بۆ ئاگربەست و داننان بە مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی
کورد دووپاتکردبووەوە، هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندبن بەو ڕێکخستنانەی
کە هەن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت،
کە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەوروپا دەنگیان لەسەر دوو دەق دا کە داوایان لە ئەکتەرە
ناوچەییەکان کرد لەنێویاندا تورکیا، "خۆیان بپارێزن لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە
سوریا، جا چ لە ڕێگەی کردەوەی سەربازییەوە بێت یان پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکان و
داوایان لە ئەکتەرە ناوچەییەکان کرد، لەوانەش تورکیا، خۆیان لە تێکدانی ئاگربەست بە
ئەنجامدانی کردەی سەربازی یان پشتیوانی لە هەر گروپێکی چەکدار بەدوور بگرن.
669 جار خوێندراوەتەوە