سەرما کۆتایی نەهاتووە و شەپۆلێکی بەفربارین بەڕێوەیە
بۆ هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
نزیک دەبینەوە لە کۆتاییهاتنی دووهەمین مانگی وەرزی
زستان و هاتنی کۆتا مانگی وەرزەکە و شارەزایەک پێشبینییەکانی بۆ ئەم مانگە خستەڕوو
دەڵێت نەک تەنها باران بەڵکو بەفربارینیش ماوە.
کەشناس هەڤاڵ گەڵۆزی ڕایگەیاند: شەپۆلی
بارانبارین لە مانگی شوبات واتا ئەم مانگەی تێیداین کۆتایی نەهاتووە، دووبارە کەشی
ناسەقامگیر ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و دابارین بەردەوام دەبێت و لە چەند ڕۆژی کۆتایی
ئەم مانگە، بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت لە مەودای نێوان
22ی شوبات بۆ 28ی شوباتی 2026، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی
هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لەو ماوەیەشدا سەرمای زستان بۆ چەند ڕۆژێکی دیاریکراو دەگەڕێتەوە.
ئەو کەشناسە وتیشی لە کۆتایی ئەم مانگە، بەهۆی
هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەریی شێدار بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست،
بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە....
1073 جار خوێندراوەتەوە