نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ یەکێتی نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
04:09 - 15/02/2026
کوردستان
+
-

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت تا ئێستا پارتی و یەكێتیی لەسەر هیچ خاڵێك ڕێكنەكەوتوون و لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجیان ڕێککەوتنێکە کە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدابێت.

 

هەواڵ:KNNC

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە (میونشن)ەوە لەسەر چەند بابەتێک قسەیکرد و ڕایگەیاند تا ئێستا پارتی و یەکێتی ڕێکنەکەوتون و ڕێککەوتنێک دەکەن کە بەرژەوەندی هەموو لایەکی تێدابێت.

 

نێچیرڤان بارزانی وتی، كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی لەنێوان سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كراوە، كە من لەوێ بووم، ئەو كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی باش بوو، ڕاستە تائێستا لەسەر هیچ خاڵێك ڕێكنەكەوتووین، بەڵام ئەوەی كە من دەتوانم بیڵێم ئەوەیە: ئێمە لەسەر ئاڕاستەیەكی دروست لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بگەین بە ئەنجامێك كە مەسڵەحەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی تێدا بێت.

 

لەبارەی دۆخی سوریاوە ئاماژەی بەوەکرد، کورد و دیمەشق نییەتی ڕێککەوتنیان هەیە و ئەوەش خاڵێکی گرنگە، جەختیشی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا کردەوە.

 

سەرۆکی هەریم لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە وتی، هەرێم هەمیشە پاڵپشتیی پڕۆسەکەبووە و هەنگاوی باش نراوە و دەبێت قەندیلیش دەبێت بەقسەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بکات لەپێناو ئاشتیی...

48 جار خوێندراوەتەوە