مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای
دیموکرات (هەسەدە)، وەڵامێکی توندی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریای دایەوە
و جەختی لەسەر جێگیربوونی دۆزی کورد و شێوازی حوکمڕانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە.
هەواڵ: KNN
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندبوو
کە "کورد داوای ئۆتۆنۆمی نەکردووە"، مەزڵوم عەبدی ئەو لێدوانانەی ڕەتکردەوە
و ڕایگەیاند: "ئێوە کێشەتان لەگەڵ ناو و دەستەواژەکاندا هەیە." عەبدی
دووپاتی کردەوە کە داواکاری سەرەکی و بنەڕەتی ئەوان لە سەرەتاوە تا ئێستا، چەسپاندنی
"خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانە" و ئەمەشی وەک هێڵێکی سوور ناوبرد کە
بە هیچ جۆرێک پاشەکشەی لێ ناکرێت.
ئەم هەڵوێستە توندەی فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیامێکی
ڕوون بوو بۆ ناوخۆی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە ڕۆژئاوای کوردستان ناگەڕێتەوە
بۆ سەردەمی پێش ساڵی ٢٠١١. عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی لە
سوریادا سەرناگرێت ئەگەر مافی خۆبەڕێوەبەری تێدا مسۆگەر نەکرێت، بەوەش تۆپەکەی خستەوە
گۆڕەپانی دیمەشق بۆ ئەوەی بڕیار بدات ئایا دان بە واقیعی نوێدا دەنێت یان لەسەر نکۆڵیکردن
بەردەوام دەبێت
153 جار خوێندراوەتەوە