سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی هەق دەڵێت یەکێتی و
پارتی ڕێککەوتون لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی و نزار ئامێدیش تاکە کاندیدیان
دەبێت، بەبێ گەڕانەوەش بۆ ئەنجومەنەکە کاندیدی شیعەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت
ڕاناسپێردرێت.
هەواڵ:KNNC
حسێن شێخانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی گروپی عەسائیبی
ئەهلی هەق دەڵێت، هێشتا ئەنجومەنی سیاسی کورد بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام گەیشتوونەتە خاڵی زۆر گرنگ، دوو خاڵی گرنگ کە لەسەری
ڕێککەوتوون، ئەوەیە: نزار ئامێدی کاندیدی ئەنجومەنەكە دەبێت، نەک یەکێتی نیشتمانی
کوردستان، هەرکاتێکیش لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا، بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنەكەی
یەکێتی و پارتی سەرۆک وەزیران کە کاندیدی شیعەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاناسپێردرێت.
شێخانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا
ئاشكراشكرد، گفتوگۆکان سەبارەت بە پلانی (ب) لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەستیپێکردووە،
ئەو هەشت کاندیدەی پێش سازشكردنی سودانی بۆ مالیكی لە ئارادا بوون لە چوارچێوەکەدا
هێشتا ماون؛ دورنەخراوەنەتەوەو یەكێك لەو كاندیدانە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
جەختیشكردەوە لەوەی، تا ئەمڕۆ فشارەكانی ئەمریکا
لەشوێنی خۆیەتی و هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر دامەزراوە گرنگەکانی عێراق دەکەن نەک
تەنها كەسەكان....
360 جار خوێندراوەتەوە