نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی
کۆبوونەوە و چەند پسرێکیان تاوتوێ کرد.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی شوبات، لە كۆنفڕانسی ئاسایشی
میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مەزڵوم
عەبدی، دوایین پێشهاتەکانی سوریا و ناوچەكە و دۆخی كورد و پێكهاتەكانیان لە سووریا
تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لە گرنگیی بەردەوامیی
دیالۆگ و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان لە سووریا كردەوە، بەجۆرێک
كە مافی كورد و هەموو پێكهاتەكان لە چوارچێوەی سووریایەكی یەكگرتوو و لە دەستووری
داهاتوی وڵاتەکەدا پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە مەزڵوم عەبدی، سوپاس و پێزانینی
خۆی ئاراستەی مەسعوود بارزانی و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ هەوڵەکانیان
لەپێناو ئارامکردنەوە دۆخەکە لەنێوان کورد و دیمەشق.
هاوکات مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و
هەڕەشەكانی تیرۆر، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو....
35 جار خوێندراوەتەوە