ڕۆژی سێشەممە گەڕێکی
دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت و ئەمجارە شوێنەکە ژنێف دەبێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوە ئاگادارەکان
بڵاویان کردەوە، کە لەم هەفتەیەدا و لە ڕۆژی سێشەممەدا گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی
نێوان ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەدەچن و شوێنی دانوستانەکانیش دەگۆڕێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە
دانوستانەکانی سێشەممە لە ژنێف بەڕێوەدەچن بە ئامانجی ڕیگریکردن لە سەرهەڵدانی
جەنگ.
بۆ دانوستانەکانی
ئەمجارە شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی ئەمەریکیی
بریتی دەبن لە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەری زاوای ترەمپ...
36 جار خوێندراوەتەوە