حکومەتی ئێران موچەی فەرمانبەرانی زیاد دەکات و ڕایدەگەیەنێت ڕێژەی زیاندکردنەکە تا نزیکی نیوەی موچەی بنەڕەتی دەڕاوت.
هەواڵ:KNNC
حکومەتی ئێران پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێی ڕەوانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردو تیایدا گۆڕانکارییەکی زۆری لە موچەی فەرمانبەرانیدا کردوە و موچەکان زیادکراوە.
لە ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکەدا هاتوە بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنەوە موچەی فەرمانبەران بەڕێژەی 23٪ بۆ 42٪ زیاد دەکرێت بە مەبەستی چاکسازیی و باشکردنی گوزەرانی خەڵک لە قەیرانی داراییدا.
دوای دابەزینی بەهای تمەن و خراپی دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتییان و کپکردنەوەی ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەی لە ماوەکانی ڕابردوودا دژی دابەزینی بەهای تمەن و خراپی دۆزی گوزەرانی هاوڵاتیان دروستبووبوو.
هەر لە پڕۆژە یاساکەدا هاتوە کە دەبێت زیادکردنی موچە بەشێوەیەکی دادپەروەرانەبێت و نابێت هیچ موچەیەک کە 18 ملیۆن و 659 هەزار تمەن کەمتربێت....
30 جار خوێندراوەتەوە