مەزڵوم عەبدی دەڵێت دەیانەوێت لە ڕۆژئاوی
کوردستان مەرجەعییەتی کورد هەبێت و ئامانجیش کۆدەنگیی و بڕیاردانە لەڕێگەیەوە.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزهكانى سوریاى
دیموكرات-هەسەدە لهکۆنفرانسی ئاساییشی
میونشن- لە ئەڵمانیاهوه پهیامێكى بڵاوكردهوهو باسی لە پێویستیی مەرجەعیەتێک کردەوە بۆ
کورد.
فەرماندار مەزڵوم کۆبانێ وتی، "دەمانەوێت لەڕۆژئاوای
کوردستان مەرجەعیەتێکی کوردی هەبێت بۆ بڕیاردان".
چاودێرانیش لەوبارەیەوە دهڵێن، "لێدوانەکەی
مەزڵوم عەبدی، دەربارەی دروستکردنی مەرجەعیەتێکی کوردی بۆ بڕیار، ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی
نوێ لەستراتیژیی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو هەنگاوەش وەک وەڵامێکە بۆ فشارە
دەرەکییەکان و هەوڵێکە بۆ شەرعییەتدان بە بڕیارە چارەنوسسازەکان لەڕێگەی کۆدەنگیی
نیشتمانییەوە".
195 جار خوێندراوەتەوە