وەزارەتی دەرەوەی ئێران
دەڵێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمونەکانی ڕابردوەوە پابەنددەبن بە دیپلۆماسییەت و دەبێت
ئەمەریکا سەربەخۆ مامەڵەبکات نەک لەژێر هەژموونی بریاری لایەنی دیکەدابێت.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئێران لەبارەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن ڕایگەیاند: ئێران بە
لەبەرچاوگرتنی ئەزموونە نەرێنییەکانی ڕابردویەوە دەجیتە نێو هەردانوستانێک و پابەندبوونیشی
هەر لەسەر هەمان بنەمایە و لەپێناو گەلی ئێراندا دەبێت.
لەبارەی ئەمەریکاشەوە
ئاماژەی بەوەداوە، یەکێک لە کێشەکانی ئەمەریکا ئەوەیە کە لەژێرباری خواستەکانی
ئیسرائیلدایە و دەبێت ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکە لەبەرچاوبگرێت و سەربەخۆ
مامەڵە بکات بەدور لە هەژموونی لایەنی دیکە.
بەقائی لەبارەی ئیسرائیلیشەوە وتی، ئیسرائیل بەبێ ئەمەریکا هیچ جوڵەیەک ناکات و تاران کاردانەوەی توند و یەکلاکەرەوە و چارەنوسسازی بۆ هەر هێرشێک دەبێت کە لە هەر لایەکەوە بکرێتەسەری.
سەبارەت بە پرسی ڕێککەوتنیش وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە تاران بەپەرۆشە بۆ هەر ڕیککەوتنێک
کە هەڵگرتنی سزاکانی تێدا بەرجەستەببێت...
24 جار خوێندراوەتەوە