دوای سەردانیکردنی
هەرێمی کوردستان چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و بریاری مانەوە یاخود نەمانەوەی
نوری مالیکی دەدات وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران
هەواڵ:KNNC
بڕیارە ئەمڕۆ هاوپەیمانی
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات و پرسەکەش پەیوەستە بە کاندیدی
سەرۆککۆمار.
چوارچێوەی هەماهەنگی
لە کۆبوونەوەکەیدا تاوتوێی ئەنجامی سەردانی شاندەکەیان دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و
دوای گفتوگۆکانیان لەگەڵ یەکێتی و پارتی.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش
بریتییە لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا نوری مالیکی وەک کاندیدی کۆتایی دەمێنێتەوە یان لە ژێر کاریگەریی هۆشدارییە توندەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکادا لەدەچێت، کەسێکی دیکە
کاندید دەکرێت و پۆستی سەرۆکوەزیران وەردەگرێت.
290 جار خوێندراوەتەوە