بارانی بنێشت شۆر دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
05:25 - 26/08/2026
کوردستان
+
-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و "بارانی بنێشت شۆر" ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هاوکات هۆشداریش دەدات لە دروستبوونی هەورەبرووسکە و کەوتنەوەی ئاگر.

 

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی نوێترین پێشبینییەکان، لە شەوی شەممەی داهاتووەوە (29ی ئاب) تاوەکو ڕۆژی دووشەممە (31ی ئاب)، بارستە هەوایەکی شێدار ڕوو لە ناوچەکە دەکات. بەهۆیەوە ئەگەری نمەباران و بارانی سووک لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شارەکان هەیە، کە لەناو خەڵکدا بە بارانی "بنێشت شۆر" ناسراوە (مەبەست لێی شۆردنەوەی ئەو گڵ و قوڕەیە کە بۆ کۆکردنەوەی بنێشتی دارەبەن بەکاردەهێنرێت).

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلەدا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکەن و لە هەندێک ناوچەدا هەورەبرووسکە دروست دەبێت. بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە (١ی ئەیلول) کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی بێت.

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، زۆر ئاگاداری دروستبوونی هەورەبرووسکە بن، هەروەها هۆشداریش دەدات لە ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر پێش دەستپێکردنی بارانبارینەکە بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەواوە.

312 جار خوێندراوەتەوە