بڕیارە ڕۆژی هەینی، عەباس
عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا کۆببنەوە.
هەواڵ: KNN
کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیری وڵاتانی تورکیا، میسر
و قەتەر رێکخراوە و ئامانج لێی تاوتوێکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمییە.
سایتی (ئەكسیۆس) لەزاری سەرچاوەكانەوە بڵاوی کردوەتەوە کە ، تاران لەم گەڕەی گفتوگۆکاندا نەرمی
نواندنی نیشانداوە، بەجۆرێک ئامادەیە (٤٠٠) کیلۆگرام لە یۆرانیۆمی بەرز پیتێنراو ڕادەست
بکات و سنوورێک بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دابنێت.
لەلایەكی ترەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران
قسەی بۆ ئاژانسی (رۆیتەرز) كردووەو دەڵێ: تاران ئامادەیە بۆ نەرمی نواندن سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم و رادەستكردنی 400
كیلۆگرام لە یۆرانیۆمی بەرز پیتێنراو بەمەرجی دوورکەوتنەوەی گەشتیگەلە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران،
تاوەکو زەمینەیەکی گونجاو بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بێتە
ئاراوە
645 جار خوێندراوەتەوە