عەلی خامنەئی بۆ ئەمەریکا: هەر هێرشێکتان بە واتای هەڵگیرساندنی جەنگە لە ناوچەکە

KNN : Kurdish News Network
12:26 - 01/02/2026
جیهان
+
-

خامنەئی دەڵێت ئێران دەستپێشخەریی شەڕ نەبوو و هەر هێرشیکی ئەمجارەی ئەمەریکا بۆسەریان بە واتای هەڵگیرسانی جەنگە لە ناوچەکە.

 

 

هەواڵ:KNNC


عەلی خامنەئی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران قسەی نوێی لەبارەی دۆخی ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئەمەریکا کرد و ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمجارە ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر ئێران دەبێت هۆکاری شەڕێکی هەرێمایەتی فراوان و هەڵگیرسانی جەنگە لە ناوچەکە.

 

ڕابەری ئێران وتوشییەتی،" ئێمە دەستپێشخەری شەڕناكەین و ناشمانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام هێرش بکرێتە سەرمان بە توندی وەڵام دەدەینەوە و دەستەوەستان نابین و ئەمجارە دۆخەکە جیاوازدەبێت و تەنها لە ئێراندا نامێنێتەوە..."

300 جار خوێندراوەتەوە