ئێران بۆ ئەمەریکا: ناتوانن بە فشار و هەڕەشە هیچمان بەسەردا بسەپێنن

KNN : Kurdish News Network
02:37 - 02/02/2026
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئامادەین بۆ دانوستان و پێویستە لایەنی بەرامبەریش دڵنیابێت کە ناتوانێت بە فشار هیچمان بەسەردا بسەپێنێت.

هەواڵ:KNNC

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ئەوان وەک لایەنی ئێرانیی ئامادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانن لەگەڵ ئەمەریکادا بۆ بەرژەوەندی گەلی ئێران بابەتەکە خواستی خۆیانە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، ڕاستە ئێران ئامادەی دانوستانە، بەڵام پێویستە لایەنی بەرمابەر کە ئەمەریکایە بزانێت تاران لە فشار و هەڕەشە ناترسێت و ناتوانن بەوجۆرە هیچمان بەسەردا بسەپێنن.

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی دەستپێکردنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەرکردوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە وڵاتی تورکیا گفتوگۆکان دەستپێبکەن، سەرچاوە حکومییەکانی ئێرانیش جەخت دەکەنەوە کە دانوستانەکان تەنیا لە چوارچێوەی پرسی ئەتۆمیدا دەبن...

152 جار خوێندراوەتەوە