عەباس عەراقچی دەڵێت دەتوانن دڵنیایی بدەن لەوەی ئەتۆمی ئێران بۆ شەڕ نییە
و ڕێککەوتنیش بەرامبەرە بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی لە دیدارێکی میدیاییدا ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی
لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی
دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی قسەکانی ترەمپ بۆ نەبوونی
چەکی ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە وتی، ئامادەین دڵنیایی بدەین کە بەرنامە ئەتۆمییەکەمان
بە تەواوی ئاشتییانەیە، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێت سزاکان هەڵبگیرێن.
عەباس عەراقچی ئاماژەی ەبوەدا نەبوونی متمانە گەورەترین
بەربەستی بەردەم دانوستانە، ئەوەش بەهۆی کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنامەی
ئەتۆمی ساڵی 2015لە سەردەمی خولی یەکەمی ترەمپدا و وتی، ساڵی ڕابردوو لە کاتێکدا بڕیارمان
دابوو بچینە ناو دانوستانەوە، هێرشمان کرایە سەر، ئەوەش وایکرد متمانەمان بە ئەمریکا
نەمێنێت.
سەبارەت بە گرژییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو
وڵات، عێراقچی وتی: "نیگەران نیم، چونکە وڵاتەکەم بۆ شەڕ ئامادەیە، بەڵام
باشترین ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ ئەوەیە کە بۆی ئامادە بیت، ئێمە شەڕمان ناوێت و
دەمانەوێت لێی دوور بکەوینەوە" بەڵام هەندێک لایەن دەیانەوێت ئەمەریکا
پەلکێشی شەڕەکە بکەن لەسەر بنەما و هەڵسەنگاندنی زانیاریی هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێککەوتنی نێوان
تاران و واشنتۆن ئابوریی ناوچەکە دەبوژێنێتەوە و ئێران هیچ ڕێگرییەکی
نییە لەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا لە وڵاتەکە وەبەرهێنان
و چالاکی بکەن
314 جار خوێندراوەتەوە