ئیسرائیل بۆردومانی لوبنانی کردو لەو ئاکامدا کەسێک کوژراو دوانی دیکەش بریندار بون
هەواڵ: KNN
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل
ئۆتۆمبێلێکان لە قەزای "نەبتییە"
لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی
دیکەش بریندار بون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی
هەواڵی فەرمیی لوبنان، هێرشەکە ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج لە کاتی بۆردومانەکەدا،
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکەش بە سەختی بریندار
بووە و کەسێکی دیکەش برینداربوە
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی
تەندروستیی لوبنان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماری قوربانییەکانی پشتڕاستکردەوە و
ڕایگەیاند، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە و چارەسەری پێویستیان
بۆ دەکرێت. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەهۆی توندیی تەقینەوەکە، زیانی ماددی بەر چەند
خانو و موڵکێکی هاوڵاتیان لە نزیک شوێنی هێرشەکە کەوتوە.
113 جار خوێندراوەتەوە