نرخی زێڕ دابەزینێکی مێژوویی تۆمارکرد و لە ماوەیەکی کەمدا سەدان دۆلاری نرخەکەی
لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
ناجێگیری نرخی کانزا زەردەکە بەردەوامە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاتر
لە 300 دۆلاری نرخەکەی لەدەستدا و نرخی هەر ئۆنسەیەکی دابەزی بۆ 4 هەزار و 489
دۆلار، لە کاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخەکەی گەیشتە نزیکی 5 هەزار و 460دۆلار.
ئێستاش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی هەر مسقاڵێکی زێڕی عەیارە 21 کە
زۆرترین خواستی لەسەرە بە 951 هەزار دینارە.
نرخی کۆی عەیارە جیاوازەکانیش بەمجۆرەی خوارەوەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
24 بە ملیۆنێک و 86 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22
بە 995 هەزار دینارە
مسقالێک زێڕی عەیارە 21
بە 951 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18
بە 816 هەزار دینارە
1391 جار خوێندراوەتەوە