ئێران: ئەوروپا شەڕانگێزە و سوپاکەشیان تیرۆرستییە

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 01/02/2026
جیهان
+
-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەوروپا شەڕانگێزە و بەپێی یاساکانمان سوپاکەشیان تیرۆرستییە.


هەواڵ:KNNC


محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەدا ڕایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا شەڕانگێزە و سوپاکەشیان تیرۆرستییە.


قاڵیباف ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی ئەوروپا خەریکی خۆشکردنی ئاگری شەڕن لە ناوچەکە و ڕۆڵێکی خراپ دەگێڕن بە زیادکردنی گرژیی و ئاڵۆزییەکان بۆ ناقسەقامگیرکردن و تێکدانی ئارامیی.


وتیشی، سزاکانی ئەروپا بۆسەر ئێران و بە تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران، کاردانەوەی خراپی بەدوادا دێت و بەپێ یاساکانی ئێرانیش سوپای ئەوروپا سوپایەکی تیرۆرستییە، هەروەها ئەوروپا بەرپرسیاری هەر کاردانەوەیەکە، چونکە ئێران لەچوارچێوەی یاساییدا کاردانەوەی بۆ هەر کارێک دەبێت و سەروەریی خۆی دەپارێزێت...


بەیاننامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپا پەرەی سەندوە، ئەوەش دوای ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک لە ڕێوشوێنەکانی برۆکسل کە بریتی بوو لە دەستنیشانکردنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و سەپاندنی سزا بەسەر کاربەدەستانی ئێرانی، کە هەڕەشەی ئاڵۆزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە ماوەی داهاتوودا دەکات...

21 جار خوێندراوەتەوە