شەپۆلێکی باران و بەفر و تەرزە و باران بەڕێوەیە و کەشناسێکیش دەڵێت شەپۆلەکە سەرتاسەرییە.
هەواڵ:KNNC
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە و بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان نیمچەهەور
و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
پلە پێشبینکراوەکانی گەرماش گەرماش لەنێوان 3 بۆ 16 پلەی
سیلیزییدا دەبن لە هەرێمی کوردستان.
لای خۆشییەوە ئاراس جەبار،
شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، ئێوارەی دووسبەی شەپۆلێکی بارانبارین بە بڕی جیاواز
سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە
بەرزەکان.
وتیشی، کاریگەریی ئەم
شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک و گەرمیان زیاتردەبێت، بەتایبەت
لەنێوان کاتەکانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، لەو ناوچانە ئەگەری چالاکبوونی
هەورەبرووسکەی بەهێز و بارانی بەخوڕ دەبێت، لەگەڵ بارینی تەرزە لە هەندێک شوێن و بەرزبوونەوەی
ئاستی ئاو.
کەشناسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کاریگەریی
شەپۆلەکە، لە سنوری دهۆک، هەولێر، کەرکوک، سۆران و گەرمیان کۆتاییدێت، بەڵام لەناوچەکانی
سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین کاریگەرییەکانی بە لاوازی بەردەوامدەبێت، لە
کاتەکانی ئێوارەی هەمان ڕۆژ کەش جێگیردەبێتەوە.....
4107 جار خوێندراوەتەوە