چوارچێوەی هەماهەنگی گۆڕانکاریی لە پەیامێکیدا
کرد کە وتبوی پاڵپشتی لە مالیکی دەکات و عێراق خۆی توانای بڕیاردان و بەڕێوەبردنی
هەیە و دەستوەردانی دیکتاتۆری دەرەکی لە وڵاتدا جێگەی نابێتەوە.
هەواڵ:KNNC
شەوی ڕابردو چوارچێوەی
هەماهەنگی لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران
بابەتێکی تەواو دەستووری عێراقییە، بەپێی میکانیزمەکانی پرۆسەی سیاسی بەڕێوەدەچێت،
بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتمانییەکان و دوور لە دەستتێوەردانی دیکتاتۆری دەرەکی،
هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدەکەی، نوری مالیکی دوپاتکردەوە.
چوارچێوەکە ئاماژەی بەوەشدابوو، دروستکردنی پەیوەندی
هاوسەنگ لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەگەڵ زلهێزە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان؛
پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆدا
دامەزراوە و بەوجۆرەش بەردەوام دەبێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی وتبوشی "عێراق دەوڵەتێکی
دامەزراوەیی و خاوەن دەستورە و لەسەر ئەو بنەمایەش توانای بەڕێوەبردنی وڵات و خواستی
نوێنەرانی گەلەکەی هەیە.
بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی بەیاننامەکەی دەستکاریی
کردوە و کۆمەڵێک وشەی گۆڕیوە کە شەوی ڕابردوو دەرچووە، ناوەڕۆکەکەی فراوانتر دەکات
بۆ ئەوەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بگرێتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامە هەموارکراوەکەیدا
دەستەواژەی "بابەتێکی دەستووری تەواو عێراقی" بە "بابەتێکی دەستووری
عێراقی" گۆڕیوە ئاماژە بە "دیکتاتۆری دەرەکی" لابردوە و دەڵێت گەورەترین
هاوپەیمانی و فراکسیۆن کە متمانەی خەڵکی هەیە، بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەرکدارە،
هاوکات شوێنی دەستەواژەی "پابەندبوونی بە کاندیدەکەی" بە "پابەندبوونی
زۆرینە بە پشتیوانی زۆرینە بۆ کاندیدەکەی"، نووری مالیکی بەکارهێناوە.
625 جار خوێندراوەتەوە