مارک ساڤایا دەنگۆی دورخستنەوەم لە ئەرکەکەم ڕاستنییە و بەردەوامم، هەرکەسێک لەو
پۆستەشدا بێت ئامانجی ئەمەریکا نەگۆڕە و وەک خۆی دەمێنێتەوە لە سەربەخۆکردنی عێراق.
هەواڵ:KNNC
دوای دەنگۆی دورخستنەوەی مارک ساڤایا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە توندی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە کە سەبارەت
بە لابردنم لە پۆستەکەم بڵاوبوونەتەوە، من وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کۆماری
عێراق بە تەواوی سەرقاڵی ئەرکەکانم و دەمێنمەوە."
وتوشییەتی، دوێنێ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەستیکردوە بە پێداچوونەوە بە ئەگەری ڕاسپاردنی بەڕێز تۆم باراک بۆ دۆسییەی عێراق، بەڕێز باراک ئەزموونێکی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و
خاوەنی زانیاری زۆرە لەسەر ناوچەکە، بەڵام لە ئێستادا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە
بۆ گۆڕانکاریی لەو شێوەیە.
ئەو ئەرکە
لەژێر سەرکردایەتی من یان بەرێز باراکدابێت، ئامانجەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە:
ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی
سیستماتیکی و پاڵپشتیکردنی گەلی عێراق لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و سەروەر و
ئاوەدان...
71 جار خوێندراوەتەوە