دەیان هەزار چەکداری فەرمیی و نافەرمیی سوریا و تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی
کوردیی دەکەن و شەڕڤانان و ئاساییشیش دەڵێن بەرخۆدان بەردەوامە.
هەواڵ:KNNC
دەستدرێژییەکانی سوریا و گروپەکانی تورکیا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب
بەردەوامە و پەروین یوسف هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیوموکارت-پەیەدە ڕایگەیاند: 40
هەزار سەربازی وڵاتەکە بەشدارن لە شەڕەکە
هاوکات تورکیا لەڕێگەی گروپە چەکدارەکانییەوە هەزاران چەکداری بەکرێگیراوی لەنێو
شەڕی دژ بە کوردنی حەلەبدایە.
لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو وڵات بە تەواوی هێزیانەوە شەڕیان بەرامبەر بە کوردانی
سڤیل بەرپاکردوە،
110 دەبابەو 57 مودەڕەعەو
4 فڕۆكەی توركی،راجیمەی جۆری گراد و كاتیوشا و تانك و تۆپخانەی گەورە بەكار هاتووە،
فیرقەی 60 و 80
بەشدارە بەسەرپەرشتی ئەبوقوتەیبەی مونبدج توندترین چەكداری هەتەشەن (هەیئەی تەحریر
شام).
فیرقەی 76 بەسەرپەرشتی سەیفەدین ئەوببەكرەو فەیسیلی حەمزە پاڵپشتیەكی
توركیە.
فیرقەی 72 خەتاب
ئەلمانی سەرپەرشتی دەكات
42 هەزار چەكداری سوریا بەشدار
لەهێرشی سەر گەڕەکی ئەشرەفیهو شێخ مقسود.
110 دەبابە بەشدارە
چوار فڕۆكەی توركی بەیرەقدار
بەردەوام بەشدارە
67 هێرشی خۆكوژی بە درۆن
كراوە
57 مودەڕەعە بەشدارە
سەرباری هەموو ئەوانەش ئاساییش و شەڕڤانان دەڵێن بەرخۆدان بەردەوامە و تەواوی هێرشەکانی چەکدارانیان شکستپێهێناوە...
283 جار خوێندراوەتەوە