به‌ده‌یان كه‌شتی و
كۆمپانیای به‌ڕێوه‌به‌ردنی كه‌شتیوانیی سه‌ر به‌ئێران سزادران.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا،
سزای دارایی سەر 29 کەشتی و کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کەشتیوانی سه‌پاند، پاش ئه‌وه‌ی
ساغبوه‌وه كه ئه‌و کەشتییانە بەشدارییان کردووە لە هەناردەکردنی نایاسایی نەوت و
بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران بۆ بازاڕەكانی جیهان.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ، ئەو کەشتی و کۆمپانیایانەی
کراونەتە ئامانج، بڕی سەدان ملیۆن دۆلاریان له‌گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به فێڵ و نایاسایی به‌ده‌ستهێناوه.
جۆن هێرلی، بریکاری وەزارەتی
گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی ڕایگەیاند: واشنتن بەردەوام
دەبێت لە بێبەشکردنی ئێران لەو داهاتە نەوتییانەی کە تاران بۆ بودجەی بەرنامەی سەربازی
و پڕچەککردنی گرووپە لایەنگرەکانی ته‌رخانیان ده‌كات.
138 جار خوێندراوەتەوە