له‌ئه‌نجامی هێرشێكی
سوپای سوریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی به‌یت جنی سنوری پارێزگای دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و
وڵاته 13 سوری كوژران و 20ی تریش بریندار بوون.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك میدیا عه‌ره‌بی
و جیهانییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزێكی سوپای ئیسرائیل
هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی به‌یت جن كه 68 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرئاوای دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دووره بۆ ئه‌وه‌ی
چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن ، هه‌ربۆیه روو به‌روو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان
هێزه‌كه‌ی ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و شارۆچكه‌یه روویداوه‌و سه‌رئه‌نجام
13 كه‌س كوژراون كه‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نییشیان تێدایه.
دوا به‌دوای روو به‌روو
بوونه‌وه‌كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كردوه‌ته سه‌رئه‌و
پێگه‌و مۆڵگانه‌ی كه چه‌كداره‌كانی سوریای تێدابوه‌و پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش رووی له‌زیاد
بوون كردبێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌دا پێنج سه‌ربازی ئیسرائیلی بریندار بوون و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سێ چه‌كداری سوری له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیر كراون.
306 جار خوێندراوەتەوە