میدیایه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد؛ له‌ناوه‌ڕاستی
كانونی دووه‌می داهاتو هێزی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گاته غه‌ززه.
هەواڵ:KNNC
كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیلی له‌زاری به‌رپرسێكی
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی مه‌ده‌نی- سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه؛
پرۆسه‌ی چه‌كداماڵینی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌كۆتایی مانگی نیسانی
داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
به‌پێی پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه 20
خاڵی لوخۆگرتوه یه‌كێكیان پرۆژه‌ی
بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تییه له‌غه‌ززه له‌پاڵ چه‌كداماڵینی
چه‌كدارانی حه‌ماس.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه تاوه‌كوئێستا هیچ
وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی ئاماده‌یی خۆیان پیشان نه‌داوه به‌ره‌وانه‌كردنی هێز
بۆ غه‌زهزه جگه له‌توركیا نه‌بێت كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه قبوڵكراو
نییه.
62 جار خوێندراوەتەوە