ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه
حكومه‌تی ئوسترالیا سوپای پاسدارانی ئێرانی له‌نێو لیستی تیرۆر ریزبه‌ندكرد.
هەواڵ:KNNC
بینی وانگ- وەزیری دەرەوەی
ئوسترالیا رایگەیاند: بڕیارەکەیان بەپێی هەڵسەنگاندنێکی وردی هەواڵگرییە کە
گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی سوپای پاسداران لە پشت هەوڵەکانی بە ئامانجگرتن و
هێرشەکانی سەر جووەکانە لە ئوسترالیا.
لایخۆشیه‌وه تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا ئاماژەی
بەوەکرد، سوپای پاسدارانی ئێران بەپێی ماددەی 110 لە یاسای تاوانەکان و لادان لە
پێوەره نێودەوڵەتییەکان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا سه‌ركۆنه‌ی
ئه‌و بڕیاره‌ی ئوسترالیای كردوه‌و به‌هه‌نگاوێكی ڕیسواو بی پاساو ناویبردوه‌و به‌پێشێلكردنی ڕێسا‌و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی
په‌یوه‌ست به‌سه‌روه‌ری نیشتمانیی ده‌وڵه‌تان هه‌ژماری كردوه.
له‌ماوه‌كانی رابردوشدا ئەنتۆنی ئەلبانیزی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئێرانی
بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە پشت هێرشی سووتاندنی کافێی کۆشره‌وه‌بوو كه لە ئۆکتۆبەری 2024 روویداو دوایین هێرشی هاوشێوەش بۆ سەر کەنیسەیەک بوو لە
شاری مێلبۆرن لە مانگی کانوونی دووەمی هه‌مان ساڵ.
88 جار خوێندراوەتەوە