تۆڕی هه‌واڵی CNN له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی
بڵاویكرده‌وه ، ئۆكرانیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه
به ڕێککەوتنێک کە كۆتایی به‌جه‌نگ له‌گه‌ڵ روسیا بهێنێت.
هەواڵ: KNNC
ئەو بەرپرسە کە پۆستێکی
باڵای لە سوپای ئەمریکادا هەیە و بەشدارە لە دانوستانە بەردەوامەکاندا، ڕایگەیاندووە
"کیڤ بە فەرمی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕێککەوتنەکە"، ئاماژەی بەوەشکردوه
تەنها وردەکاری بچووک ماوە كه‌كاری له‌سه‌رده‌كرێت.
هه‌مان سه‌رچاوه له‌زاری
ڕۆستەم عومه‌رۆڤ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا و وەزیری بەرگری پێشووی ئه‌و
وڵاته، بڵاویكردوه‌ته‌وه، کە "لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش" لەسەر خاڵە سەرەکییەکانی
ڕێککەوتنەکە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ و پڕهاتوه‌ته ئاراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه
ڕەشنووسی پلانی ئاشتی پێداچوونەوەی بەرچاوی بۆكراوه‌و ، بڕگەکانیشی لە 28 بۆ 19بڕگە
کەمکراونەتەوە بۆ دڵنیابوون لە قبوڵکردنی لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
بڕیارە بەم نزیکانە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
سەردانی ئەمریکا بکات بۆ کۆتایی هێنان ڕیكاره‌كانی په‌یوه‌ست بە ڕێککەوتنەکە.
239 جار خوێندراوەتەوە