دەم پارتی: دیدارەکەمان لەگەڵ ئۆجەلان مێژویی بو

KNN : Kurdish News Network
11:06 - 28/11/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی دەم پارتی رایدەگەیەنێت؛ پێویستە دەسەڵات پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بێت و بەزوترین کات سەڵاحەدین دەمیرتاش و زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ ئازاد بکات، جەختیش دەکاتەوە لەوەی دیدارەکەی کۆمسیۆنی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان مێژویی بو.

 

 

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، بڕیارە ڕۆژی 4ی مانگی داهاتو لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاشتیدا ناوەڕۆکی ئەو دیدارە گرنگەی لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دراوە بۆ ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە ئاشکرا بکرێت.


وتیشی: نابێت زانیارییەکان تەنها لە چوارچێوەیەکی داخراودا بمێننەوە و مافی ڕای گشتییە بە ئاگاداری ناوەڕۆکی گفتوگۆکان بن.


وتەبێژی دەم پارتی رونیکردەوە، ئەگەرچی دیدارەکە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بووە، بەڵام بە تەنها بەس نییە و ئەوەی بۆ داهاتووی پرۆسەکە چارەنووسسازە، بەردەوامیی کۆبوونەوەکان و فراوانکردنی دەرفەتی دیدارەکانە لەگەڵ ئۆجەلان، بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا کۆمیسیۆن کارەکانی خۆی بۆ پرۆسەکە تەواو بکات و دەست بە ئەنجامدانی چاکسازیی یاسایی بکرێت.


29 جار خوێندراوەتەوە