بانکی ڕەشید دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری قەرزی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی
کرێدت کارتەوە ڕاگەیاند و دەڵێت: قەرزەکە تا 15 ملیۆن دیناری عێراقیی دەڕوات.
هەواڵ: KNNC
بانکی ڕەشیدی
عێراقیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بڕیاریانداوە کە خزمەتگوزاریی قەرزی ئەلیکترۆنیی
لە ڕێگەی کارتی قەرزەوە دەستپێبکاتەوە، وەک هەنگاوێک بە پەرەدان بە خزمەتگوزارییە
دیجیتاڵییەکانی و دەستڕاگەیشتنی فەرمانبەران بە پرسە داراییەکان.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، خزمەتگوزارییەکە
ئامانجی فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکان و کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرییە
کە مووچەکانیان لە بانک دانراوە، دەتوانن داوای قەرز بکەن کە هاوتای مووچەی پێنج
مانگیانە، زۆرترین بڕی قەرزیش کە دەتوانن وەریبگرن 15 ملیۆن دینارە.
بانکەکە
داواشی کردوە کە خوازیارانی قەرز تەنها لەڕێگەی ئەپکڵیکەیشنی بانکی ڕەشید و لە
مۆبایلەوە داواکاریی پێشکەش بکەن...
2102 جار خوێندراوەتەوە