شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کەشناسێکیش ڕایدەگەیەنێت بەفربارین
دەگاتە ناوەندی شارەکان.
هەواڵ:KNNC
پشتیوان پێنجوێنی
شارەزای بواری کەشانسیی لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا و پێشبینییەکان بە کەی ئێن ئێنی
ڕاگەیاند: لە دوو هەفتەی داهاتوودا گۆڕانکاریی تەواو بەسەر کەشوهەوای هەرێمی
کوردستاندا دێت و شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەریی ڕوو لە تەواوی ناوچەکەمان
دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا،
لەگەڵ شەپۆلەکەی سەرەتای مانگ بەفربارین ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات و بە
ئەگرێکی زۆرەوە بەفربارین ناوەندی شاری سلێمانیش دەگرێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە لە مانگی
داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و 7 بۆ 8 پلەی سیلیزیی دادەبەزن و
سەرمایەکەی تەواو و کەشێکی زستانە ڕوو لە ناوچەکە دەکات.
ئەوەش کە کاتێکدایە بۆ
ئێستا بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرەیە، گەرمیان بە 29 پلەی سیلزیی گەرمترینە و و
حاجی ئۆمەران بە 15 پلە ساردترینە، کەرکوک 27 پلە، هەولێر 25 پلە، دهۆک 24، سلێمانی
23 و هەڵەبجە 22، پلەی سیلیزین...
1380 جار خوێندراوەتەوە