شەڕی نێوان پاکستان و ئەفغانستان دەستیپێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 25/11/2025
جیهان
+
-

 

جارێکی دیکە شەڕی دیکە نێوان ئەفغانستان و پاکستان دەستیپێکردەوە و لە هێرشە نوێیەکانیشدا چەندین کەس کوژران.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان بۆردومانی هەردوو پارێزگای قەندوز و پاکتیکایان کردووە و بەهۆیەوە 10 کەس کوژراون وسەربازێکیش برینداربووە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی وتەبێژی تاڵیبان بڵاویکردۆتەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان چەند ناوچەیەکیان لە سنوری پارێزگای قەندوز و پاکتیکا لە ئەفغانستان کردۆتە ئامانج.

 

 

وتەبێژەکەی تاڵیبان ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا لانی کەم 10 کەس کوژراون.

 

 

ئەفغانستان بەرسپرسیارییەتی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی 19ی تشرینی یەکەمی کابولی ئەمساڵی خستەسەر پاکستان، لە 19ی ئۆکتۆبەر بە نێوەندگیری قەتەر ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵات لە دەوحەی پایتەخت ئەنجامدرا، بەڵام دوابەدوای ئاگربەستەکە، دانوستانەکان بە نێوەندگیری تورکیا نەیانتوانی لەسەر پرسە ئاساییشییەکان بگەنە ڕێککەوتن و هەردوو وڵات هۆشدارییان دا کە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر خاکەکەیان تۆڵە دەکەنەوە.

 


272 جار خوێندراوەتەوە