دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لەلایەن سودانییەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆی عێراق و هەرێم لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی کۆرمۆر بکەن.
دوێنێ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای دا لە ڕوداوی بۆردومانکردنەکەی کێڵگەی کۆرمۆر کە خۆی دەبینێتەوە لە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و حەمید شەتڕی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق.
ئەمڕۆش بڕیار بچنە کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ دۆخەکە و لێکۆڵینەوەکان بکەن.
هەروەها بەشێکی دیکەی سەردانەکە پەیوەست بە هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و چۆنیەتی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ رێگریکردن لە ئەگەری دوبارەبونەوەی ئەو هێرشانە.
303 جار خوێندراوەتەوە