بەپێی داتاكانی زانكۆی سنه له‌رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان ژمارەی تووشبوانی ئایدز لەو پارێزگایە 624 کەسن.
هەواڵ:KNNC
خالید رەحمانی، جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی
پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سنووری ئەو پارێزگایەدا 249 تووشبووی ئایدز تۆماركراون
و له‌و ژمایه‌ش 239 کەسیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
بە وتەی ره‌حمانی بەپێی خەمڵاندنیان، ژمارەی راسته‌قینه‌ی
توشبوان به ئایدز له‌سنه‌دا 624 کەسن.
جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە راشیگه‌یاند؛
له 88٪ی تووشبوانی ئایدز لە پارێزگای سنە پیاون و له 12٪یان ژنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه له 75٪ی تووشبووان
تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 45 ساڵدایه و له‌سه‌رتاسه‌ری ئێرانیشدا 41 هەزار و 509
تووشبووی ئایدز هەن.
7835 جار خوێندراوەتەوە