زانیاریی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 27/11/2025
کوردستان
+
-

هێرشی درۆنیی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی هەرێمی کوردستان کوژایەوە.


هەواڵKNNC


دوێنێشەو کاتژمێر 11:30 هێرشی درۆنیی کرەیە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بووە هۆی تەقینەوەی چەند کۆگەیەکی غازی ئێڵ پی جی.

 

هێرشە درۆنییەکە کاریگەرییەکەی تەنها لە کێڵگەکە نەمایەوە، بەڵکو بەهۆیەوە کارەبای بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەر چوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی هەڵەبجە و دهۆک کوژایەوە.

 

دوابەدوای هێرشەکە وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان و کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکەوە هەناردەی غاز بۆ تەواوی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیروە و تیمی هەردوو وەزارەت و کۆمپانیای داناغاز لە بەدواداچوونی لێکەوتەکانی هێرشەکەدان.

 

لای خۆشییەوە ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هێرشەکە ئاستی بەرهەمی غازی بەتەواوەتی دابەزاندوە و ئەنجامەکەشی کوژانەوەی کارەبای 80%ی هەرێمی کوردستان دەبێت.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق هێرشەکەی بە تیرۆرستیی ناوبرد و ڕایگەیاند: هێرشیکی مەترسیداری تیرۆرستی کراەوەت سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

 

هاوکات ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانیش بابەتەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان....

32 جار خوێندراوەتەوە