ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و خاوەنەکانیان سزای توند دەدرێن و هاتوچۆش دەڵێت: گلەییەکی زۆر لەو
ئۆتۆمبێلانە هەیە و پێشتر بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە ڕێکارەکانیان ڕاگرتوە.
هەواڵ:KNNC
عهقید نهوشیروان
حهمهئهمین ئهفسهر لههاتوچۆى سلێمانى ڕایگهیاند: لهوهزارهتى ناوخۆ و بهڕێوهبهرایهتى
گشتیى هاتوچۆى ههرێمهوه بڕیاریان بۆ شۆڕکراوەتەوە کە سزای ئۆتۆمبێلە
بێسەرەتاکان دەستپێبکاتەوە و دەستیان بەسەردا بگیرێت.
ئاماژەی
بەوەشدا، هاووڵاتییان گلەیی و ڕەخنەیەکی زۆریان لە ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکن هەیە
بەهۆی سەرپێچی و گوێنەدانیان بە ڕێنماییەکان، کە بوونەتە هۆکاری بەشێک لە
ڕووداوەکان بەهۆی ناپەبەندییان، کە بەڵگەی تەواویش بۆ هەموو ئەوانە لەبەردەستە،
ئەوەش وایکردوە هاتوچۆ بیر لە سزادانی توندیان بکاتەوە.
ئەفسەرەکەی
هاتوچۆ وتیشی لەپێشتردا بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە سزا و لێپچینەوەیان لە خاوەن
ئۆتۆمبێلەکان ڕاگرتوە، بەڵام هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە لێپێچینەوەی توندیان بەرامبەر
دەکرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێک و خاوەنەکەی لە لێپرسینەوە دەربازی نابێت...
2715 جار خوێندراوەتەوە